دوایین زانیاری لە سەر دۆسیەی کوێخا دێرین

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان عیراق


Feb 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت " دێرین ئەحمەد تۆمەتبار بە بریندارکردنی کوڕی وەبەرهەهێنێکی سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت و دەستدەگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار و روخانی هەموو تەجاوزەکانی کە لەسەر ماڵوموڵکی گشتی کردوویەتی".
 
لە روونکردنەوەیەکدا لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە هاتووە" پاش ئەوەی کاتژمێر ١٢:١٠ خولەکی شەوی ٢٩ ٢٠٢٤، لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلی بەردەم (یانەی کۆمەڵایەتی سلێمانی) تەقە لە هاوڵاتی "ئەحمەد کامیل فەقێ" سەرمایەدار کرا و بەهۆیەوە بریندارکرا، دوای ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ووردی هێزەکانمان دەستپێکرد". لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە سەرئەنجام لە رۆژی ٣٠ـی کانوونی دووەم بەپێی مادەی ٣١-٤٠٥ ـی یاسای سزادانی عیراقی، تۆمەتباری سەرەکی و تەقەکەر "ئەحمەد عەبدولرەزاق عەلی" دەستگیرکرا."
‏‎"دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناو و دەرکەوت تۆمەتبارێکی دیکە بە ناوی (ئومێد کەمال) هاوکاری کردووە کە هاوپیشەیەتی و هەردووکیان پێشمەرگەن لەلای ( دێرین ئەحمەد محەمەد) ناسراوە بە (کوێخا دێرین)، بە بڕیاری ناوبراو تاوانەکەیان کردووە".( ئاسایشی هەرێم رایەگەیاندووە).
‏‎هەروەها ئاشکراش کراوە کە رۆژی ٥ـی شوبات، تۆمەتبار ئومێد کەمال کە هاوکاری کردووە دەستگیرکرا.
‏‎لەبارەی کوێخا دێرینەوە، ئاسایشی هەرێم دەڵێت " ئێستا، کوێخا دێرین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە بە پێی مادەی ٤٠٥ - ٣١ـی لە یاسای سزادانی عیراقی کێشەکەشی لەسەر داواکردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشەبووە لە سەرمایەدارێکی سلێمانی .
هەر لەو چوارچێوەیەدا دادوەر بڕیاریدا دەستبگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار دێرین ئەحمەد و رووخاندنی سەرجەم ئەو ماڵ و شوێنانەی کە بە زیادەڕۆیی کرابوونە سەر موڵکی گشتی".
نیوەرۆی ئەمڕۆ دوو شەممە هێزێکی ئاسایش گەمارۆی ماڵی درێن عوزێریان داوەو دەیانەوێت دەستگیری بکەن.