یەکێتی بێ هیوابوونی خۆیی لە سەر لابردنی لێبڕینی مووچە ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / مووچە


Jul 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هیچ هیوایەک نییە تا بڵێین لێبڕینی مووچە کەی بە کۆتایی دەگات.

زیاد جەبار کە هاوکات سەرۆکی لێژنەی کاروباری ئابوری و دارایی پەرلەمانی کوردستانە، ڕایگەیاندووە کە لێبڕین و دواکەوتنی مووچە نایاسایین و پشتیان بە هیچ یاسایەک نەبەستووە و بەردەوام ئەمەشمان لە پەرلەمان ڕاگەیاندووە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە حکومەتی هەرێم بتوانێت بۆ ماوەیەک مووچە بدات بەڵام کێشەکە دووبارە دەبێتەوە و هیچ هیوایەک نییە بڵێین کەی بە کۆتایی دەگات، تەنانەت ئەگەر پارەش لە بەغداوە هەبێت ئەم کێشە داراییە لە کوردستان دەمێنێتەوە./.