ئەمریکا پاشەکشە بە هێزەکانی لە هەولێر دەکات
(0) /
واشنتن و بەغدا لە سەر کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە هەر دوو بنکەی سەربازی هەریر لە هەولێر و عەین ئەسەد لە ئەنبار گەیشتنە ڕێکەوتن.
ئەمڕۆ هەینی لە میانەی کۆبوونەوەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر یارەڵڵا و لایەنی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی جۆن برینان، هەر دوو لا گەیشتنە ڕێکەوتن لە سەر ئەوەی کە هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە کۆتایی ئەم مانگەوە لە هەر دوو بنکەی سەربازی هەریر لە هەولێر و عەین ئەسەد لە ئەنبار، پاشەکشە بکەن.
ئەمەش دەکەوێتە چوارچێوەی هەمان ڕێکەوتنی پێشووی نێوان هەر دوو وڵات بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تا کۆتایی ئەمساڵ./.
تێبينيێك بنێرە: