وەزیری پێشمەرگە بۆ کۆنسووڵی ئەمریکا: پێویستمان پێتانە

(0) / / كوردستان / شۆڕش ئیسماعیل


Sep 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بە پلانی چاکسازی وەزارەتەکەی، وتی کە پێویست بە هاوکاری و یارمەتییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات.

شۆڕش ئیسماعیل لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ڕۆبەرت پالادینۆ سەرکۆنسووڵی ئەمریکا لە هەولێر وتی کە ئەمریکا و هێزەکانی بە دۆستی هێزی پێشمەرگە دەزانین و پێویستە لە بنبڕکردنی تیرۆریزم درێژە بە هاوکارییەکانی نێوانمان بدەین.

ناوبراو هەروەها وتی کە پلانی چاکسازی لە وەزارەتی پێسمەرگە هەنگاوی باشی بڕیوە و بۆ بەردەوامبوونیشی پێویست بە هاوکاری ئەمریکا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ڕێکەوتنی لایەنە سیاسییەکان دەکات./.