سەدرییەکان: دەستپێشخەرییەکەی کازمیمان بەدڵە
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی سائیرۆنی سەر بە موقتەدا سەدر لە سەر دەستپێشخەرییەکەی مستەفا کازمی بۆ وتووێژی نیشتمانی لەم وڵاتە هاتە دەنگ.
بورهان عموری ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی سائیرۆن پێشوازی لەم پلانە دەکات.
ناوبراو وتی کە ئێمە پاڵپشتی لەم پلانە دەکەین و بۆ جێبەجێکردنیشی یارمەتیدەر دەبین.
ئەندامەکەی هاوپەیمانی سائیرۆن هەروەها وتی کە بە بۆچوونی ئێمە کازمی لە کاتێکی گونجاودا ئەو دەستپێشخەرییەی خستووەتەڕوو./.
تێبينيێك بنێرە: