فۆئاد حوسێن: ناتوانین تورکیا بە بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی سلێمانی تۆمەتبار بکەین
(0) /
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە حکومەتی تورکیا تا ئێستا سەبارەت بە بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی سلێمانی هیچ لێدوانێکی نەداوە، هەر بۆیە تۆمەتبارکردنی ئەو وڵاتە یان وڵاتانی دیکە بە ئەنجامدانی ئەم ڕووداوە دژوارە.
فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە بەغدا هەڵوێستی لاوازی لە بەرامبەر بۆردومانەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی هەبووە، وتی: بەغدا لە بەرامبەر ئەم ڕووداوە هیچ سازشتێکی نەکردووە و لە ڕوانگەی حکومەتی عێراقەوە ڕووداوی وەها قبووڵکراو نییە، سەرەڕای ئەمەش هەواڵی ڕووداوەکە لە لایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە ڕاگەێندرا.
ناوبراو سەبارەت بە هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەرامبەر ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی وتی: ئێمە تا ئێستا زانیاری وردمان لە سەر ئەم ڕووداوە نییە و ناتوانین هەڵوێستمان هەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: