پلاسخارت لە سەر هێرشەکەی فڕۆکەخانەی هەولێر هاتە دەنگ

(0) / / ئاسیا / هەولێر


Apr 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئیدانەی هێرشەکەی شەوی چوارشەممەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری کرد و بە هەوڵێک لە پێناو ئاڵۆزکردنی ناوچەکە ناوی برد.

جنین پلاسخارت ئەمڕۆ پێنج شەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان، نموونەیەکی دیکەی هەوڵدانە بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی عێراق و هەڕەشە لە سەر سەقامگیری ئەم وڵاتە.

ناوبراو ئیدانەی هێرشەکەی کرد و هەوڵی هاوبەش و هەماهەنگی هەر دوو حکومەتی هەولێر و بەغدای بۆ ڕێگری لە دوبارەبوونەوەی بە پێویست زانی./.