بافڵ تاڵەبانی ناوی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی ئامادە دەکات
(0) /
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی حیزبەکەی کۆبووە و کۆبوونەوەکەش تایبەت بە دیاریکردنی ئەندامانی باڵای ئەو ئەنجومەنە بووە.
بافڵ تاڵەبانی لە گەڵ جەعفەر شێخ مستەفا سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووە و تاوتوێی ژمارەیەک ناویان کردووە کە بڕیارە ببنە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ناوانە بریتین لە دلێر سەید مەجید، ڕەهبەر سەید ئیبراهیم، نەرمین عوسمان، کافیە سلێمان، سامان گەرمیانی و ڕووناک شێخ جەناب. هەروەها دەوترێت کە عومەر فەتاح بە هۆکاری هەڵکشانی تەمەن و تەندرووستی بوون بە ئەندامی لە ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی ڕەتکردووەتەوە.
تێبينيێك بنێرە: